• [email protected]
  • 07701441472 | 07511349495 | 07511349474
  • سلێمانی/ شەقامی کانێسکان/ نزیک مزگەوتی گەورە
EN AR

داهاتی سەرمایە

بە‌هێزترین کۆمپانیای دابەشکاری پێداویستی ڕۆژانەی مارکێتەکان

لەگەڵ داهاتی سەرمایە

بەبەردەوام بونت لەگەڵ ئێمە سودمەند دەبیت لە خزمەتگوزاریەکانمان و هەموو پێداویستیەکان دەگات بە مارکێتەکەت بە:

  • ئاسانترین شێواز
  • کەمترین کات
  • گونجاوترین نرخ
  • زۆرترین بابەت

دڵنیایی

دڵنیای لە بەرهەم و ئەزموون و ڕابردووی کارەکانمان هۆکاری بەردەوامیمانە

داهێنان

بەردەوام لە هەوڵی ئاسانکاریداین بۆ کڕیارەکانمان، ئەمیش لەڕێگەی داهێنانەوە بەدەست دەهێنین

سەرکەوتن

دڵنیای لەپڕفرۆشی بەرهەم و داهێنان لە کارەکانمان بێگومان سەرکەوتن بەدەست دەهێنین

دەربارەی ئێمە

داهاتی سەرمایە بەهێزترین و دیارترین کۆمپانیای دابەشکاری پێداویستی ڕۆژانەی مارکێت و مینی مارکێتەکانە لە هەرێمی کوردستان. وەک ئاشکرایە بەهێزی کۆمپانیای داهاتی سەرمایە خۆی لە بەهێزی ئایدیای کارکردن و هێزێکی مرۆیی و ستافێکی دڵسۆزو کارامەی بە توانادا دەبێنێتەوە کە ئامانج خزمەتکردنی هاوڵاتیانە بە باشترین پێداویستیەکان. کۆمپانیای داهاتی سەرمایە لەساڵی 2013 دا دامەزراوە بەڵام درێژکراوەی کارو ئەزمون و ئایدیای کەسی یەکەمی کۆمپانیاکەیە. لەسەرەتای کرانەوەی کوردستان بەڕووی جیهاندا و بەتایبەتی لەڕووی بازرگانیەوە، لە ساڵی 1991 دا بەهۆش و بیرو کارکردنێکی جیاوازەوە لەکاری جملە فرۆشی لەسەرەتادا لە بازاڕی ژیر و دواتر گەورەکردن و فراوان کردنی بۆ کۆگایەکی گەورەو دواتر دامەزراندنی کۆمپانیای داهاتی سەرمایە و دەستکردن بە کاری دابەشکاری هەموو پێداویستیەکانی ڕۆژانەی مارکێت بەشێوازێکی نوێ و سەردەمیانە. کۆمپانیای داهاتی سەرمایە بە بەردەوامی ساڵانە بە شێوازو بیرۆکەی نوێ وە خزمەت دەکات و هەموو ساڵێک قۆناغێکی کارکردن بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە پلەیەکی نوێ و بەرزتر. کۆمپانیای داهاتی سەرمایە بەشێوازێک خزمەت بە کڕیارەکانی دەکات لەکاتی ئامادەنەبووندا هیچ هاوتایەک ناتوانێت جێگەی بگرێتەوە.

تێروانین

  • کڕیارەکانمان بە خێزانی خۆمان دەزانین
  • بەرژەوەندی کڕیارەکانمان لەسەرو هەموو شتێکەوە دەبێت
  • بەردەوام زۆرترین ئاسانکاری و باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکەین
  • کارماندەکانمان گەورەترین سەرمایی کۆمپانیان،
  • مارکێتەکان تەواوکەری داهاتی سەرمایەن

ئامانج

لەهەر شوێنێک مارکێتێک هەبێت ئێمە لەوێ دەبین

ئەمە پەیامی ئێمەیە هەم ئامانجیشمانە و هەم لەپێناویدا دروست بووین و هەم لەپێناویشیدا گۆڕانکاری دەکەین و هەم لەپێناویشیدا بەردەوام دەبین

خزمەتگوزاریەکان

زۆر ترین و پڕفرۆشترین بەرهەم بۆ دابین دەکەین و داهاتی سەرمایە شوێنێکە بۆ زیادکردنی رێژەی داهاتت

لەکەمترین کاتدا و بەبێ هیچ تێچویەک تەواوی پێداویستیەکانی مارکێتەت دابین دەکەین

لەناو مارکێتەکەتدا بەبێ ماندووبوون تەواوی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی مارکێتەکەت دابین دەکەین

داهاتی سەرمایە جگە لەوەی کڕیارەکانی بەبەشێکی دانەبڕاو لەخۆی دادەنێت وە هەمیشەش کارمەندەکانی خۆی بەگەورەترین سەرمایە هەژمارکردوە

لەڕێگەی کارمەندەکانمانەوە بەردەوام لە کەموکوڕی مارکێتەکەت ئاگادارت دەکەینەوە

داهاتی سەرمایە جگە لە بەرهەمەکانی خۆی دابەشکاری تەواوی بەرهەمە پرفرۆش و بەناوبانگەکانە

براندەکان

کۆمپانیای داهاتی سەرمایە بریکاری ئەم بەرهەمانەیە

  • Saray
  • Nene
  • MrKrisper
  • Meto
  • Lucy
  • Eti
  • Aldiva

پەیوەندی بکە

سەردانمان بکەن

سلێمانی/ شەقامی کانێسکان/ نزیک مزگەوتی گەورە

 

ژ.مۆبایل

+964 (0)770 144 1472
+964 (0)751 134 9495
+964 (0)751 134 9474